میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: سه‌رده‌مێكی نوێ به‌ڕێوه‌یه
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا له‌ژێر ناوی "سەردەمێکی نوێ بەڕێوەیە یــان سازان و چاکسازی یان کۆتایی!!" رایگه‌یاند:
*له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان په‌كخراون، خواستی تاكه كه‌سی و باڵی شكستخواردووی پارتی، خراونه‌ته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان. به‌مه‌به‌ستی تاكڕه‌وه‌ی و سه‌پاندنی ئیراده و سیاسه‌تی قۆڵبادان.
*یان ده‌بێت به سازان هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دامه‌زراندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بكات، یان خاڵێكی كۆتایی داده‌نرێت و ئه‌وه‌ی به سازان ناكرێت، به زۆره‌ملێ و ده‌ستترازان پێیان ده‌كرێت.
* ئه‌وه‌ی ئێستا باڵاده‌سته خواستی خۆسه‌پێنی و تاكڕه‌وه‌یه كه مه‌سرور بارزانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و نایه‌ڵێت جگه له خۆی كه‌س ده‌سه‌ڵاتدارو به‌شداری راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بێت.
*سه‌رده‌می تاكڕه‌وی سه‌رۆك و سه‌ركرده كۆتایی هاتووه‌و باهۆزێكی نوێ له‌ناوچه‌كه‌و عێراق هه‌ڵێكردووه‌و گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانیش
*بۆیه ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ئه‌گه‌ر بیر له خه‌ڵكیش ناكه‌نه‌وه باشتره بیر له چاره‌نووسی سیاسی خۆیان بكه‌نه‌وه.
* یه‌ك رێگا له‌به‌رده‌میدایه یان سازان و چاكسازی یان كۆتایی بۆ خۆیان و حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
PM:10:55:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت