گەشتەكانی نێوان هەولێر و دەوحە دەست پێدەکەنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێر ئاشکرایدەکات لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر
و دەوحە دەست پێدەکاتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی گەشتەکان، بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەوە
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە دەستپێبکەنەوە و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
ناوبراو بە ماڵپەڕی
پارتی وتوە، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان
لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر
و دەوحەی پایتەختی قەتەر."
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی 10ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
و گەشتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی و بەپێی خشتەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام دەدرێن."
لە کۆتاییدا، ئەحمەد هۆشیار
جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران و بازرگانان دەبێت
و نیشانەی گەڕانەوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێرە بۆ دۆخی ئاسایی
خۆی.
PM:12:12:03/05/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت