عه‌لی‌ زه‌یدی‌ و بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ-یان تاووتوێ كرد


وێستگه‌نیوز

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی ئایاری 2026، عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌".


هەر بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانی وڵات و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرا، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كاركردن وه‌ك تیمێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دیدێكی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و دابینكردنی پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو گه‌لی عێراق كرایه‌وه‌.

لای خۆشیەوە نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر کرایەوە و بافڵ تاڵەبانی وتی، "ئامانجی ئێمە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییان دابینبکات، ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان تێبپەڕێنێت و مافی تەواوی گەلانی عیراق و بە تایبەتی گەلی کورد بەگوێرەی دەستوور بپارێزێت".

لای خۆیەوە، عەلی زەیدی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی سلێمانی دەربڕی و بافڵ تاڵەبانی کرد بۆ پشتگیرییەکانی یەکێتی و جەختی لە هەماهەنگی بەردەوامی لە نێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە.


PM:07:07:02/05/2026














ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت