مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کردەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق و شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.


نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان کرا، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خواستەکانی هەموو گەلی عێراق بەدیبهێنێت.

ئاماژە بەوەکراوە، هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا، هەروەها جەخت لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و دیدگاکان بۆ بەرەوپێشچوون لە بەهێزکردنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق کرایەوە.


PM:03:57:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت