ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی عەلی زەیدی و مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق و شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ خرایەروو.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی دیدگا و هەڵوێستەکان و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەبێت، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد.


PM:01:50:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت