مەسرور بارزانی پێشوازی لە عەلی زەیدی کرد
وێستگەنیوز-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد.
عەلی زەیدی بە یاوەری شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەتە هەولێر و بڕیارە بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.
هەروەها عەلی زەیدی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ هەریەک لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست و نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە.
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە یاوەریی عەلی زەیدین:
- موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئەساس".
- عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "نەهجی وەتەنی".
- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
- عەباس عامری، ئەمینداری چوارچێوەی هەماهەنگی.
AM:11:51:02/05/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت