لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سەیدسادق کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو
وێستگەنیوز-
ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، لەسەر رێگەی قەزای سەیدسادق - ناڵپارێز بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو بنەماڵە رووداوێکی تەقەکردن روویداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندارە و کوژرا و بریندار مام و برازان".
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، کوژراوەکە ناوی "رێکەوت عەبدوڵڵا"یە و تەمەنی 25 ساڵە.
AM:10:24:02/05/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت