مه‌سرور بارزانی: پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كرێكاران رایگه‌یاند:
*له ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م و هیوای ته‌ندروستی و ئاسووده‌ییان بۆ ده‌خوازم.
*ماندووبوون و ئه‌رك و كار و تێكۆشانی كرێكارانی كوردستان، له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زۆر به به‌رزی ده‌نرخێنم.
*له‌م بۆنه‌یه‌دا، پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران و باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و كاركردنیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
*ڕۆژی جیهانیی كرێكاران پیرۆز بێت و ئومێده‌وارم هه‌میشه مافه‌كانیان پارێزراو بێت و دوور بن له هه‌موو جۆره سته‌ملێكردن و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك.
AM:09:55:01/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت