شارەوانیی سلێمانی: چاکسازییکردن لە شەقامەکانی شاری سلێمانی خێراترکراوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هەڵمەتی چاکسازییکردن لە شەقامەکانی شاری سلێمانی خێراترکراوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە، کە سبەی هەینی 1ی ئایاری 2026، لە لایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی، دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی)، لە کاتژمێر 8ی شەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ڕەشکردنەوە، پاککردنەوەی شەقامەکە و ئامادەسازیی بۆ کاری قیرتاوکردن، تا بە زووترین کات شەقامەکە ئامادە بکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن".

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، "داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، رێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن".


PM:07:08:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو