ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوی هاتووچۆکەی کەرکوک بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، بریندارێکی رووداوی هاتووچۆکەی شەقامی دەروازەی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
کەسەکە ناوی بەیان رەحموڵڵا فەتحوڵڵایە و لەرووداوەکەی شەقامی دەروازە برینداربوو لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکە بۆ 7 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی یەکشەممە 26ی نیسانی 2026، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک - سلێمانی روویدا و بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێل دا.
PM:05:15:30/04/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت