مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسان، مەکتەبی سیاسی پارتی لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقەکانی ئەو حزبە دەکەن و رایدەگەیەنێت، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی نییە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦


PM:02:22:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت