بەفەرمی حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە دەچنە سعودیە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەشتی زەمینی حاجیانی هەرێمی
کوردستانی بۆ وڵاتی سعوودیە هەڵوەشاندەوە، حاجیان دەتوانن لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی
هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکانیان دەکەن.
بە پێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، وەزارەتی ئەوقاف و
کاروباری ئایینی هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا گەشتی زەمینی حاجیانی هەرێمی کوردستانی
بۆ سعوودیە بگۆڕن بۆ گەشتی ئاسمانی.
پێشتر بڕیار وابوو حاجیان بە پاس بچنە شاری عەرعەر و دواتر
بە فڕۆکە بەرەو جەددە بڕۆن، بەڵام ئەم بڕیارە گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لەمبارەیەوە ڕۆژگار جەعفەر بەرپرسی راگەیاندنی حەج، لە
لیدوانێکی میدیاییدا وتوویەتی، "دوای
هەوڵ و ماندووبونی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و
عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی گەیشتینە ئەنجام".
وتیشی، هەوڵەكان گەیشتونەتە كۆتایی بڕیاردراوە، تەنیا ماوە
ئەمڕۆ یان سبەی بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەندرێت.
PM:02:00:30/04/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت