پایته‌خت میدیا زانیاری ده‌رباره‌ی دیارنه‌مانی په‌یامنێره‌كه‌ی له رانیه بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
پایته‌خت میدیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوای زیاتر له 35 كاتژمێر له دیارنه‌مانی په‌یامنێرمان جوتیار ره‌سوڵ له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی ده‌ستكه‌وتووه و دڵنیایین له لایه‌ن ئاسایشی گشتیی یه‌كێتی رفێنراوه و ئێستا له سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ره.
*جوتیار ره‌سوڵ له دوێنێ سێشه‌ممه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ بێسه‌روشوێنه، تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌چوو به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. كاتژمێر 07:36 خوله‌كی به‌یانی مۆبایله‌كه‌ی داخرا.
*به‌پێی زانیاری و بهداواداچوونهكانمان كه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی باڵا و تایبه‌ت پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، مۆبایله‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی قالاوه، له شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود كوژێندراوه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه نزیكه له باره‌گای سه‌ره‌كی ئاسایشی گشتی سلێمانی.
*په‌یامنێرمان له كاتی كاری رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیر كراوه، كاتێك له رێگا بوو بۆ رووماڵكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌ك له دۆڵی سماقوڵی، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه رفێنراوه.
*ئه‌مه له‌كاتێكدایه هیچ دۆسیه و سكاڵایه‌كی په‌یوه‌ست به كاری رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر نه‌بووه، كه‌سوكاره‌كه‌یشی پێیان راگه‌یاندووین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س كه‌سێكدا نه‌بووه، بۆیه هیواداراین هیچ دۆسیه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كرێت.
*سه‌لامه‌تی و گیانی په‌یامنێرمان جووتیار ره‌سووڵ ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئاسایشی یه‌كێتی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، داوایان لێ ده‌كه‌ین به‌زووترین كات چاره‌نووسی ئاشكرا بكه‌ن و ئازادی بكه‌ن.
*داوا له ته‌واوی رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان، كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له كوردستان و خودی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بێنه‌ده‌نگ و فشار بكه‌ن بۆ ئازادكردنی.
*جگه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی رای گشتی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م رفاندنه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین و بێده‌نگ نابین تاوه‌كو ئازادكردنی.
*جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007ی رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن و چیتر نه‌یان رفێنن.
PM:09:59:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت