مه‌سرور بارزانی‌ و فالح فه‌یاز هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێی عێراقیان تاووتوێ كرد


وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌:


*ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/29، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

*له‌ دیداره‌كه‌دا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران.

*له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

*جه‌خت له‌ گرنگیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كرا، كه‌ ده‌ربڕی خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت و ڕێز له‌ قه‌واره‌ی ده‌ستووری و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت.


PM:05:37:29/04/2026










ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت