رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: هێزه ئه‌منییه‌كانی رانیه رونكردنه‌وه له‌سه‌ر دیارنه‌مانی په‌یامنێری پایته‌خت بدات
وێستگه‌نیوز –
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا:
*ئێمه له‌سه‌ر گومان قسهناكهین به‌ڵام كه رۆژنامه‌نوسێك دیار نامێنێ یان هێرشی ده‌كرێته سه‌ر پێش هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت هێزی ئه‌منی بیسهلمێت رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی رانیه لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر نییه.
*داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانی رانیه ده‌كه‌ین رونكردنه‌وه له‌سه‌ر دیار نه‌مانی په‌یامنێری پایته‌خت بدات.
*به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵ له‌سه‌ر هه‌واڵی ناخۆشم پێگه‌یشتووه، شێروان شێروانی بارودۆخی مانگرتنه‌كه‌ی پێی ناوه‌ته قۆناغێك كه ترسمان له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه،
*رۆژنامه‌نووس و چالاكوان سه‌باح ئه‌تروشی ئه‌وه زیاتر له سێ هه‌فته‌یه له سجنی ئاسایشی دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ره چونكه نیازی خۆپیشاندانی هه‌بووه له‌سه‌ر نرخی كاره‌با.
*ئه‌مانه هه‌واڵ به‌ئازارن و ئه‌م كهیسهیشی هاتۆته سه‌ر هیوادارم زوو چاره‌نوسی بزانین.
*جوتیار ره‌سوڵ پێشتر به‌مه‌به‌ستی گه‌شتێكی خێزانی، مۆڵه‌تی له ده‌زگاكه‌ی وه‌رگرتووه.
*له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێوه بێسهروشێنه و كه‌سوكار و هاوكاره‌كانی هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی نازانن.
*لقی رانیه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له له په‌یجی ره‌سمی خۆی هیچ راگه‌ینراوێكی فه‌رمی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
*هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ زانییارییهكیان له باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
*ئایا راسته 24 سه‌عات هاوڵاتییه‌ك دیار نه‌بێت هیچ شوێنێكی ره‌سمی پێمان نه‌ڵێت چی كردوه تا لانیكه‌م دایكی بزانێت له سجنهكانتان نییه، یان له سجنهكانتانهوه و به خێزانه‌كه‌ی بڵێن به‌كام تۆمه‌ت؟
PM:05:27:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت