نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ محەمەد بن زاید کۆدەبێتەوە؛ بڕیارە تاوتوێی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2026ی نیسانی 29 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى پايته‌ختى ئيمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشى ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکه‌ن".


PM:01:44:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت