ئاسایشی هەرێم: تۆمەتبارێک لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هیزەکانمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرایدەکات دوێنێ سێشەممە لە شاری کۆیە، تۆمەتبارێک لە رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هیزەکانی ئاسایش بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ٢٠٢٦/٤/٢٨ لەکۆیە بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر هەوڵی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی تۆمەتبارێک دەدەن بەماددەکانی (٤٣٠ و٢٣٨)لە یاسایی سزادانی عێراقی، بەڵام تۆمەتبار بەچەکی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە و دوای ئەوەی چەندین جار داوای لێ دەکرێت خۆی ڕادەست بکات، دووبارە تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە و هەوڵی هەڵاتن دەدات، سەرئەنجام بە دەمانچەکەی کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

هەروەها دەنوسێت، "تۆمەتبار(عیرفان عبدالعزیز) تەمەن(٤٧) ساڵ لەماوەی ڕابردوودا، دووجار بەبڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی پۆلیسی کۆیە ئاگاداردەکرێتەوە کە داواکراوە بە ماددەکانی (٤٣٠ و ٢٣٨)بەڵام تۆمەتبار ڕەتیکردوەتەوە خۆی ڕادەستی یاسا بکات".


AM:11:19:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت