له له‌نده‌ن رۆژنامه‌نووسان چوونه به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی-یان كرد
وێستگه‌نیوز -
رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی رێكخراوی حه‌ڤده‌ی شوبات و ژماره‌یه‌ك له ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه، ئه‌م ئێواره‌یه له له‌نده‌ن چوونه به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داوای ئازادكردنی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی-یان كرد.
شێروان شێروانی رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو، وا هه‌شت رۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست كردووه.
ئاوات جه‌مال، رۆژنامه‌نووس و چالاكوان به وێستگه‌نیوزی وت كه ڕێكخراوی حه‌ڤده‌ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ چالاكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌وێ رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی كۆكردووه‌ته‌وه.
وتیشی: "پێمان وایه ئه‌وه غه‌دره به‌رامبه‌ر شێروانی شێروانی ده‌كرێ و زیندان شوێنی ده‌نگی ئازاد نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بۆ پشتگیریكردن و پاڵپشتی له رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی درێژ كرایه‌وه، و له رۆژی 22/4/2026 مانی له خواردن گرتووه له زیندان به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانی و پێشیلكردنی مافه‌كانی، گردبوونه‌وه‌كه كراوه و هه‌واڵمان زانیوه، ته‌ندروستی باش نییه له زیندان".
باسی له‌وه‌شكرد كه "داوامان له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه كۆتایی بهێنێت به‌و سته‌م و زوڵمه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه، به‌رامبه‌ر شێروان شێروانی ده‌كرێت و داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت وه‌ك هه‌ر زیندانییه‌ك، و ئازاد بكرێ".
چونكه، به‌قسه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، "ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافی مرۆڤ و ده‌نگی ئازاد و ڕۆژنامه‌گه‌رییه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئازادی و كاری ڕۆژنامه‌وان ئازاده و ڕێگری له هیچ كه‌س ناكرێت".
PM:10:41:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت