له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون و شیرینه‌مه‌نیدا گیرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له لایه‌ن تیمه‌كانمان له هۆبه‌ی ئابووری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قایمقامێتی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون و به‌رهه‌می شیرینه‌مه‌نی.
*ئه‌م كارگه‌یه مۆڵه‌تی كاركردن و ته‌ندروستییان نییه.
*ئه‌م كارگه یه به‌شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست و به‌ڕێگای ئامێرێك هه‌ڵساون به گۆڕینی ڕۆنی خۆراكی ئاسای بۆ زه‌یتی زه‌یتون، تاكو به هاوڵاتیانی ساغ بكه‌نه‌وه.
*له به‌شێكی تری كارگه‌كه‌یان كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌می شیرینه‌مه‌نی، جگه له‌وه‌ی هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، به‌شێكی زۆر له شیرینیه‌كانیان ماوه‌كه‌یان به‌سه‌ر چووه و هه‌ڵساون به ده‌ستكاریكردنی به‌رواری دروستكردن و كۆتاییهاتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
*به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر كارگه‌كه داخرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ئاراسته‌ی دادگا كراوه.
PM:06:24:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت