مه‌سرور بارزانی: هیوادارین چیتر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دوا نه‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/28 ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو.
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی فیدراڵ ، سه‌رۆكی حكومه‌ت، هیوای خواست، كابینه‌ی نوێ ببێته مایه‌ی هاتنه‌ئارای سه‌رده‌مێكی نوێ له ئاشتی و سه‌قامگیریی له عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی وتی: "ئێمه هه‌ر له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، خوازیاربووین له زووترین كاتدا، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێك بهێنرێت و هیوادارین چیتر ئه‌م بابه‌ته دوا نه‌كه‌وێت".
هاوكات سوپاسی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌تیشی كرد كه "ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی ئابووری و بزاڤی بازرگانی له كوردستان هه‌بووه".
له كۆتاییدا ، چه‌ندین ڕاسپارده و پێشنیار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به جموجۆڵی ئابووری و بازرگانی خرانه‌ڕوو و سه‌رۆكی حكومه‌تیش وه‌ڵامی سه‌رنج و تێبینی و پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
PM:05:28:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت