چه‌ند زانیارییه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر مردنی فاروق ره‌فیق
وێستگه‌نیوز -
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه، فاروق ڕه‌فیق نوسه‌ر و رۆشنبیری كورد له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
فاروق ره‌فیق له‌ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری شاری هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا، كاری ده‌كرد .
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز ئه‌مڕۆ ناوبراو نه‌چووه بۆ ده‌وام، دواتر له‌كاتژمێرێكدا چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه وه‌ڵامی نه‌بووه ناچار چوون ده‌رگای شوقه‌كه‌یان شكاندووه بینیویانه كۆچی دوایی كردووه.
ناوبرا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و زه‌خت و شه‌كره‌ی هه‌بوو.
تاوكو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌هۆی دووری ڕێگای هه‌ولێر - سلێمانی كه‌س و كاره‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوون بۆ هه‌ولێر، پێده‌چێت سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه‌وه بۆ سلێمانی.
PM:04:53:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 12596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت