عەلی حەمەساڵح: دۆخی تەندروستی رۆژنامەنووس شێروان شێرانی باش نییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، "سەردانی شێروان شێروانیمان کرد کە ماوەی پێنج ساڵە بە ناڕەوا لە زیندانەو سێ ساڵی دیکەش ماوەی سزاکەی ماوە، حەوت رۆژە مانی لە خواردن گرتوەو دۆخی تەندروستی باش نییە".
ئاماژەی بەوەکرد، شێروان شێروانی دوو داواکاری هەیە:
یەک: ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازی سلێمانی.
دوو: مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو، "بەداخەوە ئێستا شێروان شێروانی دۆخی تەندروستیی باش نییە، پێشتریش بە ناڕەوا لە زیندان بووە، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە گوێ لە داخوازییە یاسایەکانی شێروان شێروانی بگیرێت".
PM:03:47:28/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت