سیروان غەریب: میدیاکانی پارتی پێشێلی بڕیاری کاک مەسعود دەکەن و لەسەر سامانی گشتی کار لەسەر شکاندنی کەرامەتی ئینسانی کورد دەکەن


وێستگەنیوز-

دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە وێستگەنیوز کە رایگەیاندبوو، "کاک مەسعود لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتویەتی بە هیچ جۆرێک کادری پارتی نابێت بەشێک بێت لەو جەیشە ئیعلامییەی کە تەشهیر بە خەڵک دەکات، چونکە بابەتی تەشهیر لە راستە رێی رێبازی بارزانی نییە"، سیروان غەریب، رۆژنامەنووس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "بەم قسەیەی کاک ئاری هەرسین بێت کادر و میدیاکانی پارتی و پەیجەکانیان پێشێلی بڕیاری کاک مەسعود دەکەن، پەیج و سایت و میدیای نامۆڕاڵی پارتی بە پارەی خەڵک لەسەر سامانی گشتی کار لەسەر شکاندنی کەرامەتی ئینسانی کورد دەکەن".


ئاماژەی بەوەکردووە، "هەزاران پۆست لەبەر دەستان کەرامەتی نەک خانمە ڕۆشنبیر، نووسەر، رۆشنفکرەکانمان، بەڵکو دەیان کوڕو کچی گەنجی بەهرەمەندیان کردووەتە ئامانج ڕۆژانە بەناویانەوە قسە دەکەن لەڕێگەی ژیری دەستکردو فۆتۆشۆپەوە ناویان دەزڕێنن".

دەشڵێت، "بەداخەوە هەندێک بەهرەمەندی خانمی گەنج کەتەنها " تاوانیان ئەوەیە" پاڵپشتییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی پارتییەوە نییە، وەک نێچیرێک خستوویانەتە نێو قەفەزی تۆمەتەوەو وێنەیان دەشێوێنن".


PM:02:58:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت