نەخۆشخانەی منداڵان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک خێزانەکان ئاگادار دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
پاش
ئەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی(دەم و دەست و قاچ) لەناو منداڵان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دایبابان و
بنەماڵەکان ئاگادار دەکاتەوە.
د.کۆیان
زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بە ماڵپەڕی یەکێتیی وتووە، "ئەو
ڤایرۆسەی لەئێستادا لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە پێی دەوتریت، ڤایرۆسی(دەم و دەست
و قاچ)، لەڕاستیدا ڤایرۆسەکە هیچ مەترسییەکی نییە و سوڕی نەخۆشییەکە نزیکەی 10 رۆژ
دەخایەنێت کە هەفتەی یەکەم کەمێک قورسە، چونکە منداڵەکە خواردنی بەتەواوی کەم دەبێتەوە
بەهۆی برینەکانی ناودەمییەوە".
راشیگەیاند:
ڤایرۆسەکە گواستراوەیە و ڤایرۆسێکی نوێ نییە هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا بڵاودەبێتەوە،
هاوکات لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر دەگوازرێتەوە، بەڵام جێگەی مەترسی نییە و دڵنیایی
دەدەمە دایبابان ڤایرۆسەکە قورس نییە و کەمترین منداڵمان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە داخڵی نەخۆشخانە
کردووە، تەنها ئەو منداڵانە نەبێت کە بەهیچ جۆرێک خواردن ناخۆن و بێهێز بوون.
د.کۆیان
زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم کەناڵەکانی
راگەیاندن زۆر بەرپەسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵانەدا بکەن و نەبنە هۆکاری دروستکردنی
قەلەقی و دڵەڕاوکێ لەدڵی دایباباندا، چونکە لێرەو لەوێ باس لەوەدەکرێت کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە
منداڵی زۆر داخڵی نەخۆشخانەکەمان کرابێت، کە ئەوە دوورە لەڕاستییەوە و وەک هەر کاتێکی
ئاسایی منداڵان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و کەمترین منداڵمان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە داخڵی
نەخۆشخانە کردووە.
PM:01:47:28/04/2026
ئهم بابهته 4432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت