هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی ئازادی له كۆیه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌مپی ئازادی، شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات له نزیك شاری كۆیه، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به ئامانج گیرا.
*ئه‌م هێرشه نوێیه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات له كاتێكدایه كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كه‌مپی سوورداش له نزیك سلێمانیش كراوه‌ته ئامانج.
*كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ده‌سپێكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هه‌تا ئێستا به زیاتر له 112 مووشه‌ك و دڕۆن كه‌مپی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بنكه ده‌رمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ی به ئامانج گرتووه.
PM:06:31:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت