وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى و لە ڕێى ڤیزەوە
هاتوونەتە هەرێمى کوردستان بڕیارێکی تایبەت دەردەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى
و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان
درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێى ئەو
دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009).
بڕیارماندا بە:
یەکەم:
ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان
نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90)نەوەت ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى
نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى
ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.
دووەم:
ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان
شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى
نشینگە وەردەگرن.
ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى(90)نەوەت ڕۆژ بەرکار
دەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکى مانەوە بە پێى ڕێنماییمان ژمارە
(1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .
AM:10:31:27/04/2026
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت