کەشناسی هۆشداری تەرزەیەکی قورس و ئەگەری لافاو دەدات
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری
دەداتە هاوڵاتییان و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە
چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان
سبەینێ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، لە ماوەی نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا،
ئاسمانی ناوچەکانی گەرمیان بەتەواوی هەوراوی دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینەکەدا هەورەگرمە و هەورەبرووسکەی
بەهێز ڕوو دەدەن و ئەگەرێکی بەهێز هەیە تەرزەیەکی قورس ببارێت و ئەگەری دروستبوونی
لافاوی کاتیش هەیە، هەر بۆیەش داوا دەکات هاوڵاتییانی سنوورەکە لەم کەشوهەوایە ئاگادار
بکرێنەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن.
AM:10:05:27/04/2026
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت