رێگە بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت هاتوچۆ بکەن


وێستگەنیوز-

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان ڕێگە بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت لەناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا هاتوچۆ بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان دەکەینەوە، کە لە سبەینێوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن؛ بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا".

هەروەها هاتووە "داواکارین هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە".


AM:09:41:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت