كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌م شه‌و ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و كه‌شه‌كه نا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.
*سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی زاخۆ باران بارینی به لێزمه و هه‌وره تریشقه و ئه‌گه‌ری ته‌زره بارینیش هه‌یه.
*پاشان كاریگهریكهی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دینارتهو شیلادزێ و بارزان و ئاكرێ.
*پاشان بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
*پاشان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ئیداره‌ی راپه‌رین و قه‌ڵادزێ و سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان و سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه.
* تاكاته‌كانی به‌یانی زوو كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌لاواز ده‌مێنێته‌وه .
هاوكات كه‌شناسی هه‌رێم رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مڕۆی له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له هه‌ندێك ناوچه‌كان به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند
دهۆك 5.7 ملم
هه‌ڵه‌بجه 2.2 ملم
زاخۆ 5.6 ملم
پیرمام 0.4 ملم
ئاكرێ 8.0 ملم
بامه‌رنی 4.0 ملم
بارزان 4 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 1.6 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 3.0 ملم
كه‌لار 3.8 ملم
سۆران 9.8 ملم
PM:10:50:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت