مه‌سرور بارزانی سه‌ركۆنه‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هوتێلی واشنتۆن هیڵتن ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هوتێلی واشنتۆن هیڵتن ده‌كات و ده‌ڵێت: "دڵخۆشم كه سه‌رۆك تره‌مپ سه‌لامه‌ته".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی نیسانی 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی له باره‌ی رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی:
*زۆر نیگه‌رانم له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له ئاهه‌نگی ژه‌می ئێواره‌ی په‌یامنێرانی كۆشكی سپی له واشنتۆن.
*دڵخۆشم كه سه‌رۆك تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌م، جێگری سه‌رۆك، ئه‌ندامانی كابینه‌كه، رۆژنامه‌نووسان و میوانه‌كان سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
*تووندوتیژی هیچ شوێنێكی له ژیانی گشتیدا نییه.
PM:09:15:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت