"هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌كێتيدا نه‌ماوه"
وێستگه‌نیوز –
"هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌كێتيدا نه‌ماوه"، ئه‌مه لێدوانی لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ده‌شڵێت: "په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست".
لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند:
*ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا نییه و هیچ گفتوگۆیه‌ك نییه.
*ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی یان ئیقلیمی بێته نێوانمان، كه ئه‌مه‌ش به كارێكی ره‌وا نابینین و ده‌بێت خۆمان پێكه‌وه دابنیشین.
*بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی 16 جار سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كردووه به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن.
*ته‌نیا پێش ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی سێ جار له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود دانیشتووه.
*له دوو دانیشتن‌دا نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به‌شدار بوون، به‌ڵام پارتی ئاماده‌ی رێككه‌وتن نه‌بوو.
*وه‌ك یه‌كێتی له پرسی هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا ده‌نگمان به كاندیدی پارتی دا، به‌ڵام پارتی له پرسی سه‌رۆك كۆماردا ئاماده نه‌بوو پشتیوانی كاندیدی یه‌كێتی بكات.
*پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی 39 كورسی هه‌یه، ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت.
*ئێستا ئێمه و نه‌وه‌ی نوێ لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه و خاوه‌نی 38 كورسین، به‌رامبه‌ر 39 كورسییه‌كه‌ی پارتی.
*ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه باڵانسی هێز راست بكرێته‌وه و پۆسته‌كانی حكومه‌ت به دادپه‌روه‌ری دابه‌ش بكرێن.
*ئه‌گه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنی تریش بكرێت، ئه‌نجامه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین.
*سه‌رباری پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆی دانه‌خستووه و ئاماده‌یه به وه‌ره‌قه‌یه‌كی نوێ دانوستاندن بكات.
*په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی‌نابێت بپسێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ئاماده‌یی تێدا بێت.
PM:05:59:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت