دژەتیرۆری عێراق: تیرۆریستێکمان لە سلێمانی دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-

دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی چوار چەکداری داعشی راگەیاند کە بە پێی راگەیەنراوەکە یەکێک لەو چەکدارانە لە سلێمانی گیراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری عێراق، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەغدا چەکدارێکی پاشماوەی داعش دەستگیر کراوە، هاوکات لە پارێزگای ئەنبار چەکدارێکی دیکەی داعش لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە پارێزگای ئەنبار و دیالە هێزەکانیان توانیویانە دوو تیرۆریست دەستگیر بکەن. هەروەها لە پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانی، یەکێک لە پاشماوەکانی داعش دەستگیرکرا.

دژەتیرۆری عێراق باسی لەوەشکردووە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە پارێزگاکانی (دیالە و کەرکوک) هێزەکانیان توانیان چەندین حەشارگەی تیرۆرستانی داعش وێران و تێکبدەن.


PM:02:31:26/04/2026
















ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت