جوانڕۆ محەمەد: گرانکردنی کارەبا خەسارەتی یاوە و لێکەوتەکەی مەترسیدارە
وێستگەنیوز-
جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بە پێویستم زانی ئەم راستیانە بۆڕای گشتی بڵاوبکەمەوە، کە ئەمانەن:
1-پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رسومات و گرانی کارەبا بە دەرەجەی یەک لەبەردەم مەترسی پوکانەوەدایە.
2-ژمارەی کارگە داخراوەکانی سلێمانی (700) کارگەی تێپەڕاند.
3- بە سەدان گەنج بەهۆی داخرانی کارگەکانەوە بێکار بوون.
4-خاوەن کارگەکان بەشێک لە سەرمایەکەیان دەبەنە ناوچەکانی خواروی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و کارگە دروست دەکەن چونکە؛
ئاماژەی بەوەدا، "لێرە بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک (110) دیناریان لێوەرەگرن لەعێراق (60) دیناریان لێوەرەگرن، قەرزی پیشەسازیان پێدەدرێت، زەویان پێدەدرێت".
جوانڕۆ محەمەد دەڵێت، "بێکاربوونی گەنجان و پوکانەوەی پرۆسەی پیشەسازی لە هەرێم مەترسی جدین لەپێناو گرانکردنی کارەبا ناکرێت بەمشێوەیە گەنجەکانمان و سەرمایە نیشتیمانییەکە ببێتە قوربانی و پێویستی بە چارەسەرە".
AM:10:47:26/04/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت