نرخی بەنزین دادەبەزێت
وێستگەنیوز-
پاش بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەماوەی رابردوو. ئەمرۆ وتەبێژی
بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەزینی نرخی جۆرەکانی بەنزین و نەوت و غاز ئاشکرادەکات.
بەهمەن شێخ عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە
لێدوانێکی میدیاییدا راگەیاند: لە ئێستادا نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا ڕووی لە
دابەزین کردووە، بە شێوەیەک نرخی یەک لیتر غاز بڕی 100 دینار دابەزیوە و ئێستا هەر
لیترێک بوە بە 1000 دینار.
سەبارەت بە هەرزان بوونی نرخی باقی سوتەمەنییەکان وتی،
"لیترێک نەوتی سپی 50 دینار و لیترێک گازوایل (گاز) 50 دینار دابەزیوون. هەروەها هەر سێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، محەسەن
و سۆپەر) نرخەکانیان بۆ هەر لیترێک 25 دینار دابەزیوە".
AM:10:01:26/04/2026
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت