هاوکاریی دارایی مانگی ئاداری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی
ئاداری هاوپەیمانان بۆ هیزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا
ئاشکرای کرد، "دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئادار (3)
خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى بودجە و بەرنامەکان
(ژمێریارىی سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراون بۆ ئەم مەبەستە و ئەمڕۆ یەکشەممە،
26ـی نیسانی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
مانگانە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتیی ئەمریکا بڕێک
پارە وەکوو هاوکاری دارایی دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە دواتر بەسەر لیوا
هاوبەشەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت. ئامانج لەم هاوکارییە پشتیوانیکردنی هێزەکانی
پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی
پێشمەرگە.
ئەم هاوکارییە داراییە
تەنیا ئەو هێزانە دەگرێتەوە چوونەتە سەر میلاکی وەزارەتەکە و رێکخراونەتەوە.
AM:09:50:26/04/2026
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت