كوردێك به ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دیپلۆماسی ئەمریکا هەڵبژێردرا


وێستگه‌نیوز –

نەورەس جاف، رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان وەک ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دیپلۆماسی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.


نەورەس جاف، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، "بەخۆشحاڵییەوە وەک ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دیپلۆماسی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرام".

وتيشى، "سەرەتا، من نۆ و کەسی دیکە بەربژێربووین بۆ ئەوەی وەک گەنج، ببینە بەشێک له دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سێ عێراقی، دوو تورک، دوو قەتەری و کوەیتی و ئیماراتییەکیش، منیش وەک تاکە کوردی بێ دەوڵەت، دوو عێراقییەکە پێیانوتم تۆ پێویست ناکا خۆت بەربژێر بکەیت و ئێمەش نوێنەرایەتی تۆ دەکەین، منیش بێ دوو دڵی و بە لاچاوێک لامکردەوە و وتم، بۆ من نەنگییە ئەعرابی و دەشتەکی نوێنەرایەتیم بکەن، برۆیان گرژ کرد و رۆشتن، دواتر من و تورکێک بووین بە ئەندامی نوێی ئەنجومەنەکە".


PM:09:10:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت