"شه‌سته باران و ته‌رزه و هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێز ده‌ستپێده‌كات"
وێستگه‌نیوز –
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌ئه‌نجامی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی شێداری گه‌رم و كاریگه‌ری بارسته هه‌وای ساردی چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وا ئه‌مڕۆ شه‌مه له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ و بۆ ئێواره له هه‌ندێ ناوچه‌ی رۆژئاوا و ناوه‌راست و باشوری عێراق ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌وری سوپه‌رسێل و بارینی به‌هێزی ته‌رزه و باران ئه‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی ته‌رزه به‌قه‌باره‌ی گه‌وره و دروستبوونی لافاو له‌هه‌ندێ شوێندا.
*سبه‌ی یه‌كشه‌مه 2026/4/26 كاریگه‌ری ئه‌و ناجێگیریه ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
*له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆوه ئاسمان به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و له‌شوێن و كاتی جیاوازدا شه‌سته باران و هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێزی كورت خایان دروسته‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌وژمی به‌هێزی با له كه‌ڵه‌كه هه‌وره گه‌وره‌كان له‌هه‌ندێ شوێندا.
*له كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌و ناجێگیریه له‌كه‌ش و به‌رگه‌هه‌وا زیاتر ده‌بێت.
*له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ی راپه‌رین و سۆران و زاخۆ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو ئه‌گه‌ری چالاكبوونی هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێز و شه‌سته باران و ته‌رزه ده‌بێت.
*له‌هه‌ندێ شوێندا به‌هۆی به‌هێزی تاوه ته‌رزه و بارانه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو ده‌بێت.
*پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕاورد به ئه‌مڕۆ 3 تا 5 پله نزمده‌بنه‌وه.
*بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ش 2026/4/27 تاوه باران و ته‌رزه‌ی به‌خوڕ و هه‌وره بروسكه له‌كات و شوێنی جیاجیا به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه.
*به‌گشتی له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری لاواز ده‌بێت كه‌ش جێگیر ده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌لاوازی كاریگه‌ری حاڵه‌ته‌كه بۆ رۆژانی سێشه‌مه و چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
*زیاتر له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی هه‌وره بروسكه و تاوه باران و ته‌رزه ده‌بێت زیاتریش له‌ناوچه كوێستانی و شاخاویه‌كان.
AM:11:49:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت