فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماری هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماری هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 28ـی شوبات تا 20ـی نیسان 809 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێم و به‌هۆیانه‌وه 20 هاوڵاتی شه‌هید بوون و 123 هاوڵاتیش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له 28ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، چه‌ندین جار به هێرشی درۆنی و موشه‌كی، به بیانووی جیاواز و بێ بنه‌ما، شوێنی مه‌ده‌نی، سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، كراونه‌ته ئامانج.
*به پێی داتاكان، هه‌رێمی كوردستان له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه به‌شداری جه‌نگه‌كه نین و زۆرترین زیانی گیانی و ماڵی‌یان پێگه‌یشتووه.
*سه‌ره‌ڕای بێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگه‌كه‌دا؛ 20 شه‌هید و 123 بریندار هه‌بووه.
* به سه‌دان هاووڵاتیش زیانی ماددی به‌ر ماڵ و شوێنی كار و ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌وتووه.
*له سه‌ره‌تای ده‌ستپیكردنی جه‌نگه‌كه‌وه، به به‌رده‌وامی وڵاتانی دونیا هێرشه‌كانی شه‌رمه‌زاریان كردووه و چه‌ندین جار داوا له به‌غدا كراوه، بكه‌رانی هێرشه تیرۆرستییه‌كان سزا بدات و كۆتای به‌و هێرشه ناڕه‌وایانه بهێندرێت و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق بپارێزێت.
ئه‌مه‌ش خشته‌ی ئاماری هێرشه‌كانه

له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه: به پێی ئاماره‌كان، به هۆی هێرشه‌كانه‌وه 20 هاووڵاتی شه‌هید بوون 123 هاووڵاتی دیكه برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ماڵ و حاڵی سه‌دان هاووڵاتی دیكه گه‌یشتووه، به پێی ئه‌م ئامارانه‌ی خواره‌وه:
• له پارێزگای هه‌ولێر، 726 هاووڵاتیی به هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیان به ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی كاره‌كانیان كه‌وتووه.
• له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له 24 هێرش بۆ سه‌ر شوێنی سڤیل ده‌یان هاووڵاتی زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
• له پارێزگای دهۆك، زیاتر له 13 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت وزیان به ماڵی هاووڵاتییان گه‌یشتووه.
• له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 35 هاووڵاتیی به هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیان به ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی كاره‌كانیان كه‌وتووه.
AM:11:29:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت