عومه‌ر گوڵپی: داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ده‌ر له یاسا داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، روو به سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت مووچه نه‌فه‌وتێت، 25ی هه‌موو مانگێك داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرن".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*رۆژی 21ی 4، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند كه لیستی مووچه‌ی مانگی نیسان و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی ئازاریان نارد بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
*ئه‌مه باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه و به‌هۆیه‌وه مانگانه دواده‌كه‌وێت، دواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆیه!
*به‌ده‌ر له یاسا‌و دوور له پڕه‌نسیپی حكومه‌تداری، داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
* به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیشیانه‌وه هه‌میشه ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ دواده‌خه‌ن!
*له ساڵی (2023)ه‌وه تا ئێستا، كه كار به یاسای بودجه‌ی (2023 - 2025) ده‌كرێت، ته‌نها یه‌ك مانگیش نه‌بووه له (20 تا 25ی مانگ) داهاتی ناوخۆ بنێرن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی مووچه.
*به‌غدا پاش ناردنی داهاتی ناوخۆ ده‌ست ده‌كات به رێكاره‌كانی ناردنی مووچه كه زۆربه‌ی كات دوو تا سێ رۆژی پێده‌چێت.
*ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌فه‌وتێت و مانگانه مووچه له كاتی خۆیدا بێت، ئه‌وه پێویسته مانگانه له 25ی هه‌ر مانگێك داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
AM:11:01:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت