وەزارەتی ناوخۆ لەسەر "سوکایەتی بە زیارەتکارانی شیعە" دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی راگەیاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایدەگەیەنێت هاوڵاتییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "پۆستی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان" کردبوو، دەستگیرکرا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هاووڵاتیەک بە ناوی عمر الجمال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردووە".

هەروەها دەنوسێت، "مافی ئازادی نوسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و نابێ ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێ، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا. لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایە بەر".


PM:08:16:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو