کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات رۆژی شەممە بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتی فەرمی خۆیدا بۆ کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو، ئاماژە بە گۆڕانکاریی لە بارودۆخی بەرگەهەوای ناوچەکە دەکات.

بە پێی پێشبینییەکان، سبەی شەممە، 25ـی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت پێشبینی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.

ئەو گەشتیارانەی خەریکی سەرکەوتن بوون بەسەر گڕکانی سانتیاگویتۆ لە گواتیمالا، دوای تەقینەوەیەکی لەناکاوی گڕکانەکە هەوڵی ڕزگارکردنی گیانی خۆیان دەدەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی


PM:06:23:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت