کامێرای تیژڕەوی لەسەر رێگەی کفری - کەلار دانرا


وێستگەنیوز-

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایدەکات کە کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ) لەنێوان کفری و کەلار دانراوە و پێش کاراکردنی کامێراکان لە رێگەی میدیاکانەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.

موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، کامێرای چاودێریی لە جۆری خاڵ بۆ خاڵ بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تیژڕەوی لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و کفری لە ئیدارەی گەرمیان دانراون.

راشیگەیاندووە، کامێراکان دانراون، بەڵام وردەکاری ماوە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی سەرپێچی تۆمار ناکەن و "هێڵ و هێماکانی تیژڕەوی لە رێگەکە ماون، بۆیە تاوەکو ئەوانە تەواو نەکرێ کامێراکان سەرپێچی تۆمار ناکەن".

جەختیشی كردەوە، "پێش کاراکردنی کامێراکان لە رێگەی میدیاکانەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە وردەکاری و رێنماییەکان".


PM:04:39:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت