کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە بەشێک لە ناوچەکان ئەگەری بارانبارین هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری تاسنووری هەولێرو دێگەڵە و باشوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگای دهۆک سەنتەری پارێزگای کەرکوک ودەوروبەری بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 25ی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت پێشبینی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی


PM:12:39:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت