كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی باران له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی سۆران و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی تر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی پێشبینی ده‌كرێ ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور بێت، له هه‌ندێك كات و شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
*له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ تا ئێواره باران له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و ئیداره‌ی سۆران و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری تا سنوری كۆیه و دێگه‌ڵه و هه‌روه‌ها باشوری سلێمانی و ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی دهۆك به شێوه‌ی گه‌واڵه بارانی به‌هاری و هه‌وره تریشقه ببارێ.
*خێرایی با (10-20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێ كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
*مه‌ودای بینین (7-9) كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
PM:10:00:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت