غالب محه‌مه‌د: په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم پێكده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز –
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر داوای نوسراوێكمان كه 2026/1/5 كراوه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم كه ده‌بێت به نرخی مه‌دعوم به هاوڵاتیان بفرۆشرێت به‌ڵام ئێستا به بازرگانی ده‌درێت به خه‌ڵك.
*هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا داوامانكردووه:
1- نرخی لیترێك به‌نزین 450 دینار بێت.
2- نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی 31.500 دینار بێت.
*به پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه ئاماده‌مان كردووه 50.000 به‌رمیل نه‌وت رۆژانه پێك دێت له 7.950.000 لیتر.
*نزیكه‌ی له %45 ی ده‌بێت به به‌نزین كه 3.577.500 لیتر به‌نزینه و له ٪30 نه‌وتی سپی (گازۆیل)ه كه ده‌كاته 2.385.000 لیتری رۆژانه و له %25 كه‌ی تری كه نزیكه‌ی 2 ملیۆن لیتره (به‌رهه‌مه جیاوازه‌كان)ی تری نه‌وته.
PM:05:06:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت