قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری ته‌ندروستیی یۆنان: هه‌رێم گرنگی به گه‌شتیاریی ته‌ندروستی بدات
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی یۆنان رایانگه‌یاند كه پێویسته هه‌رێم گرنگی به گه‌شتیاریی ته‌ندروستی بدات.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دووه‌م رۆژی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووریی دێڵفیدا له‌گه‌ڵ ئادۆنیس جۆرجیادیس، وه‌زیری ته‌ندروستیی یۆنان كۆبووه‌وه و پێكه‌وه تاوتوێی چۆنییه‌تی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێم و وڵاتی یۆنانیان كرد.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی باسی پێشكه‌وتنه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و داوایكرد بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر حكومه‌تی یۆنان هاوكاربێت تا كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێم سوود له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باسی چۆنییه‌تی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌ردوولادا كرا.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندروستیی یۆنانی كرد سه‌ردانی كوردستان بكات، ئادۆنیس جۆرجیادیس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند له نزیكترین ماوه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌فدێك سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ئه‌وه‌ش درا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی یۆنان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌رتی ته‌ندروستیی كوردستان، به تایبه‌تیش له بواره‌كانی پێشخستنی پیشه‌سازیی ده‌رمان و به‌كارهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا پێویسته هه‌رێمی كوردستان گرنگی به گه‌شتیاریی ته‌ندروستی بدات، به‌وپێیه‌ی له هه‌رێم ئه‌و زه‌مینه‌یه هه‌یه كه به‌پێی پلانێكی تۆكمه ساڵانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیاری ته‌ندروستی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌شه‌وه وڵاتی یۆنان هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
PM:04:35:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت