بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لەکەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی سوتەمەنی
لە کەرکوک كەسێك گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی
نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی
ئاگادار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی
لە ناوچەی پیشەسازیی شاری كەركوك، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بە پێی زانیارییەکان، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە كە ئەو
دوو کەسە سەرقاڵی چاككردنەوە و لەحیمكردنی تانكەرەكە بوون و بەهۆی هەڵمی سووتەمەنیی
ناو تانكەرەكە یان پاشماوەی مادە گڕگرتووەكان، تانكەرەكە تەقیوەتەوە.
PM:03:46:23/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت