وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختی له پاڵپشتی رۆژنامه‌نووسان و رای ئازاد كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یادی 128 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری هه‌ولێر، میوانداریی كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوان له رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكارانی (كوردی، عه‌ره‌بی، و بیانی) كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی رێكخراوی په‌یامنێرانیش ئاماده‌بوو، وێڕای ئاراسته‌كردنی گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌یه‌وه، وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختی له پاڵپشتی رۆژنامه‌نووسان و رای ئازاد كرده‌وه.
كاروانی گه‌زنه‌یی وتی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له بوون به چه‌تر و پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كی بۆ میدیای ئازاد و پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان، به‌و پێیه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی".
وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان و میدیاكاران كرد، به ئامانجی گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه، به‌بێ جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و زمانیی.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و ئارام بۆ ڕۆژنامه‌نووسان چڕ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان بتوانن به‌بێ ترس و فشار ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:10:32:22/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت