بەهۆی خواردن لە خواردنگەیەک لە زاخۆ زیاتر لە 75 کەس ژەهراوی بوون


وێستگەنیوز- 

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک کەس لە خواردنگەیەک خواردنیان خواردووە ژەهراوی بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، "لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاتر لە 75 کەس بەهۆی خواردنی خواردن لە خواردنگەیەک ژەهراوی بوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "تابێت ژمارەی ئەوکەسانەی ژەهراوی بوون زیاتر دەبێت، هەروەها لیژنەی بەدواداچوون لە ناوبازاڕ خواردنگەکەی داخستووە".


PM:09:33:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت