ئەوقاف: سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیان بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی
نیسانی 2026، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی
هەرێم، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هەموو ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی حەج
کۆتایی هاتووە.
ئاماژەی بەوەش دا، یەکەم
کاروانی حاجیانمان لە7ـی ئایار لە رێگەی وشکانییەوە بە پاس سەفەری ماڵی خودا دەکەن
و کاروانەکان بەردەوام دەبن. ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 5 هەزار و
120کەسە. هەموو ئەو حاجیانە لە رێگەی قافڵەی جیاجیا لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم بە
شێوەیەکی رێکخراو بەڕێدەکەون بۆ شاری مەدینەی ."
سەبارەت بەو کەسانەی دەیانەوێت
بە شێوەی نایاسایی حەج بکەن، ئەمساڵ حکومەتی سعوودیە راگەیاندراوێکی زۆر روونی بڵاوکردووەتەوە؛
هەر کەسێک بە ڤیزای جیاواز (جگە لە ڤیزای حەج) بە قاچاخ یان بە شێوەی نائاسایی بمێنێتەوە،
بە توندی سزا دەدرێت. سزا داراییەکە لە 5 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە زیندانیکردنیش.
بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین تەنیا لە رێگەی فەرمیی وەزارەتی ئەوقافەوە سەفەر
بکەن."
PM:01:14:22/04/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت